شوبات 08, 2019 18:23 Asia/Tehran
  • ئۆپراسیۆنی هێزەکانی حەشدی شەعبیی ئێراق لە سنووری سوریا

سەرکردایەتیی هێزەکانی حەشدی شەعبیی ئێراق باسی ئۆپراسیۆنی ڕاوەدوونان و پاکتاوکرانی شانەکانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە سنووری ئێراق و سوریای کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینیی کەناڵی  ئەلعالەم، سەرکردایەتیی هێزەکانی حەشدی شەعبیی ئێراق  بە دەرکردنی بەیاننامەیەک  ڕایگەیاند: هێزەکانی تیپی چل و چواری حەشدی شەعبی ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردن لە موسلی ناوەڕاستی پارێزگەی نەینەوای بەرەو سنووری سوریا بۆ پێ وشوێن گرتنی ئەندامانی داعش، جێبەجێ کرد  . 

 ئامانج لە جێبەجێ  کرانی  ئەم ئۆپراسیۆنە دابین کردنی  ئاسایشی ناوچەکانی بن کۆنترۆڵ و پێشگیری کردن لە دزەی ئەندامانی داعش و دامەزرانی پۆستی ئاسایشی بۆ کۆتایی ھێنان بە هەڕەشەی تاقمەکانی داعش، ڕاگەیەندراوە . 

 

سەرپەیڤ