هەبونی دەیان ژن و ئافرەتی داعشی لە بەندیخانەکانی ئێراق
کومیساریای باڵای مافی مرۆڤی ئێراق ڕایگەیاند: زۆرتر لە 1500 ژن و ئافرەتی داعشی بیانی لە بەندیخانەکانی ئەم وڵاتە دان .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر، عەلی بەیاتی ئەندامی کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی ئێراق بە ئاماژەدان بە ئامادەبوونی سێ ئافرەت و دوو منداڵی فەرەنسی لە کۆڕی تیرۆریستانی داعشی لە بەندیخانەکانی ئێراق وتی : ئافرەتێک و سێ منداڵی ئاڵمانی و سێ ئافرەت و سێ منداڵی ئەمریکای باشووریش لە داعیشییە گیراوەکان لە ئێراقن.
بەیاتی وێڕای پێداگری کردن لەسەر وەرگرتنی ئەندامانی تیرۆریستی داعش لە وڵاتانێک کە شارومەندی ئەوێن، وتی : ئەم وڵاتانە بەرپرسی بیرۆکەی ئەوان بەرەوی بیری توندرەوی و تەکفیرین.
ئەندامی کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی ئێراق بە سەرنجدان بە نەبوونی ژێرخانەکان و توانایی ماڵی ئەم وڵاتە بۆ درێژەی لەبەندکرانی ئافرەتان و منداڵانی داعشی وتیشی: تەنیا دادگایی کرانی ئەو کەسانەی تاوانەکەیان سەلمێندراوە، لە ئارا دایە .
دەوڵەتی ئێراق دیسەمبەری 2017 ئازاد کرانی ناوچەگەلێکی ئەم وڵاتە لە دەستی تاقمی تیرۆریستی داعشی ڕاگەیاند بەڵام چالاکی پڕژوبڵاوی ئەندامانی ئەم تاقمە تیرۆریستییە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئێراق درێژەی هەیە .