ئادار 07, 2019 14:44 Asia/Tehran
  • ئیران و ئێراق لە سەرووبەندی وەرزێکی نوێی هاوکاری دا

سەرۆکی پەرلەمانی ئێراق لەمیانەی سەفەر بۆ تاران لەگەڵ بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران چاوپێکەوتنی کردو سەبارەت بە پەرەی هاوکاریەکان وتووێژی لەگەڵ کردن .

 

محەممەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی ئێراق لە حاڵێکدا سەردانی ئێرانی کردووە کە ورەی سەرۆکانی دوو وڵات، پەرەی  زورتر لە ڕابردووی هاوکارییەکانی تاران و بەغدا لە هەموو بوارەکان دایە  .

ئێران و ئێراق  وەک دوو وڵاتی دراوسێ و خاوەن هاوبەشی بەرفراوانی فەرهەنگی و ئایینی ، هەمووکات لە ڕێگەی بەهێزکردنی  هاوکارییەکانی دوو لایەنە هەنگاویان هەڵگرتووە  . ئێراق وەک  وڵاتی دراوسێ خاوەن گرینگایەتی تایبەتە لە هاوکاریەکانی دەرەوەیی ئێران دا . ڕوانگەی ئێران بە ئێراق  ڕوانگەیەکی ستراتژیکە و هەر لەبەر ئەمەش ، ئاسایش و سەقامی ئێراق، ئاسایش و سەقامی ئێرانیشە.

لە چوارچێوەی هەر ئەم هەڵوێستەدا، کاتێک کە تاقمی تیرۆریستی داعش  گەیشتە ئێراق و شارە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتەی دایە بەر پەلامار، ئێران  بە یارمەتی ئێراق چوو و هاوکاری ستراتژیکی دوو دراوسێ، داعشی لە ئێراق دا بەرەوڕووی شکست کرد.

ئێستا لە ئێراقی دوای داعش  دەرفەتی نوێ دەستەبەر بووە هەتا ئێران وەک دراوسێی جێی متمانەی ئێراق، دەوری ئەرێنی خۆی لەم وڵاتە پێ و شوێن بگرێت.

سنووری درێژخایەن و هاوبەش، هاوبەشیەکانی فەرهەنگی و ئایینی گەلی ئێران و ئێراق و دەسڕاگەیشتنی ئاسان بە بازاڕی  ئەم وڵاتە و دابین کرانی پێداویستی بنەڕەتی ئێراق، دوو وڵاتی لە هەنگاو هەڵگرتن لە ڕێگەی بەهێزکردن و پەرەی هاوکارییەکان ، بەهێز کردووە.

ئێران وەک دراوسێی جێ متمانەی ئێراق، پێداویستییەکانی بنەڕەتی ئەم وڵاتەی لە بواری وزە  دەستەبەر کردووە.

هەڵوێستی ئەرێنی ئێراق لە هاوڕێیی نەکردنی ئەم وڵاتە لە بایکۆتەکانی ئەمریکا بە دژی ئێران، تاران و بەغدای  لە کرانەوەی وەرزی نوێی هاوکارییەکان بە تایبەت لە بواری وزە، مکۆڕ تر کردووە.

هەرلەم چوارچێوەیەدا ، حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران یازدەی مانگی مارسی 2019 سەردانی ئێراق دەکات . ئەم سەفەرە بە سەرنجدان بە ڕەوشی هەنووکەی ناوچە، چاوپێکەوتنی مێژوویی و خاڵی وەرچەرخان لە پێوەندی تاران و بەغدا دوای  پێکهاتنی دەوڵەتی نوێی ئێراق دەبێت.

ئامادەبوونی سەرۆکی پەرلەمانی ئێراق لە تاران و وتووێژی چڕوپڕی  لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی ، پێش داهاتی سەفەری مێژوویی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ ئێراقە هەتا بکرێ لەم سەفەرە باشترین ئەنجامی بە دەست هێنا.

حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی پێنج شەممە لە چاوپێکەوتن لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی ئێراق وتی : ئیرادەی ڕێبەرایەتی، دەوڵەت و مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران، هاوکاری برایانە و نیزیک لەگەڵ ئێراقە.

ئێران و ئێراق لە گۆڕەپانی ئابووری، توانایی  بەربڵاویان بۆ پەرەی هاوکاریی ئابووری و بازرگانی  هەیە و سەفەری داهاتووی سەرۆک کۆماری ئێران بو بەغدا، ئاسۆی نوێ لە هاوکارییەکانی ئابووری دوو وڵات، دەکاتەوە.

هەرلەم بوارەدا ڕەزا رەحمانی  وەزیری  پیشەسازی ، کانگا و بازرگانی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە پەراوێزی چاوپێکەوتنی وەزیری بازرگانی ئێراق لە تاران، وێڕای ئاماژەدان بە پێوەندی باشی دوو وڵات پێداگری کرد : ئێران و ئێراق  بەنیازن  هەتا بایخی ئاڵ و وێری  بازرگانی خۆیان  هەتا دوو ساڵی داهاتوو بگەیەننە بیست میلیار دولار .
ئێران سەرکەوتنی باشی  بۆ گەشەی بازرگانی لەگەڵ ئێراق  و بەهێزکردنی توانایی ئابووری ئەم وڵاتە هەیە  کە هاوبەشی ئایینی و فەرهەنگی گەلی ئێران و ئێراق لەم ڕێگایەدا کارتێکەرە.

بەسەرنجدان بە ڕوانگەی هاوبەشی ئێران و ئێراق بەرامبەر بە گرینگایەتی پێوەندی دوو وڵات، دەرفەتێکی شیاو دەستەبەر کراوە هەتا ئاستی ئێستای بایخی ئال و وێری بازرگانی ئێران و ئێراق لە نیزیکەی سێزدە میلیار دولاری ئێستا لە ساڵ دا  بگاتە ئامانجی دیاریکراو واتە بیست میلیار دولار لە ساڵ دا.

 

سەرپەیڤ