ئادار 11, 2019 13:19 Asia/Tehran
  • پێشوازیی فەرمیی سەرۆکی عێراق لە روحانی

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ێئران ئەمڕۆ دوشەممە لە کۆشکی سەلامی بەغدا لە لایەن سەرۆک کوماری عێراقەوە بە فەرمی پێشوازی لێکرا .

لەم ئاهەنگەدا دوای لێدرانی سروودی نیشتمانیی ئێران و عێراق ، حەسەن روحانی سەرۆکی ۆماری ئیسلامیی ێئران و بەرهەم ساڵح سەرۆکی عێراق یەکەی تایبەتیان بەسەر کردەوە و لە پاشان شاندە باڵاکانیان بە یەکتر ناساند .

 بڕیارە سەرۆک کۆمارانی دوو وڵاتی ئێران و عێراق دوای ئاهەنگی پێشوازیی فەرمی ، بە ئامادەبوونی شاندە باڵاکانی دو وڵات چاویان بە یەکتر بکەوێ و لە بواری گەشە ، قوڵکردنەوە و پتەوکردنی هەمەلایەنەی پێوەندیەکان و هاریکاریی تاران - بەغدا وتووێژ بکەن .

سەرۆکی کوماری ئیسلامیی ئێران لە سەرووی شاندێکی باڵادا ئەمڕۆ دوشەممە گەیشتە بەغدا .

سەرپەیڤ