ئادار 11, 2019 16:11 Asia/Tehran
  • ڕوحانی : ئاسایش و سەقامی ئێراق  بە سوودی هەموو ناوچەیە

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ئاسایش و سەقامی ئێراقی بە سوودی هەموو ناوچە زانی و جەختی کرد ئێران و ئێراق بە هۆی تڕوڕیزم ڕووبەڕووی دژواریگەلی زۆرن .

حەسەنی ڕوحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی دووشەمە  لە پرێس کونفڕانسێکدا لە گەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری ئێراق لە بەغدا وتی : گرینگایەتی و سەقامی ئێراق بۆ ئێران گرینگە لەبەر  ئەوەی کە   ئێراقی سەقامگیر  دەتوانێ ڕوڵێکی گرینگ لە ناوچە بگێڕێت . ڕوحانی بە وتنی ئەوەی کە هەستی ئێمە لە ئێراق هەستی بوون لە وڵاتی خۆمانە  وتیشی  پەیوەندی  نێوان دوو نەتەوەی  ئێران و ئێراق  هەزاران ساڵەیە و تاران هۆگرە کە ئەو پەیوەندیە ئایینی   فەرهەنگی و مێژوویی و ناوچەییە زیاتر لە ڕابردوو  پتەو بکرێت .  بەرهەم ساڵح  سەرۆک کۆماری ئێراقیش  لەو د انیشتنە هەواڵە هاوبەشەدا ، وێڕای ڕێز گرتن لە لاگریەکانی  ئێران لە  ئێراق بۆ خەبات بە دژی داعش  ڕایگەیاند  پەیوەندی  ئێراق و ئێران بە سوودی هەموو ناوچەیە .   ساڵح  سەفەری سەرۆک کۆماری ئیسلامی  ئێران بۆ ئێراقی بە پێداگری لەسەر قووڵبوونی پەیوەندی نێوان دوو وڵات زانی  و جەختی کرد لەسەر  لەناو بردنی لەمپەرەکانی هاوکاری نێوان تاران و بەغدا . سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ دووشەمە  لە سەرووی شاندێکی پلەبەرز ی  سیاسی  و ئابووری گەیشتە بەغدای پێتەختی  ئێراق .

سەرپەیڤ