ڕێزگرتنی ئایەتوڵڵا سیستانی لە دەوری دۆستانی ئێراق لە شکست دانی داعش
مەرجەعی باڵای شیعەکانی ئێراق لە چاوپێکەوتن لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە دەوری دۆستانی ئێراق بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریستانی داعش، ڕێزی گرت.
حەسەن روحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران و شاندی هاوڕێی ڕۆژی چوارشەممە لەگەڵ ئایەتوڵڵا سەید عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی ئێراق لە نەجەفی ئەشرەف دیداری کرد .
ئایەتوڵڵا سیستانی وێڕای پێشوازی کردن لە هەوڵی کاربەدەستانی ئێران و ئێراق بۆ پەرەی پێوەندی دوو لایەنە بەپێی بەرژەوەندی دوو لایەنە وڕێزگرتن لە سەروەری ودەست وەرنەدان لە کاروباری ناوخۆیی یەکتر، هیواداری دەربڕی دەوڵەتی ئێراق لە دانی خزمەتگوزاری بەخەڵکی ئەم وڵاتە دوای شەڕ لەگەڵ داعش وفیدارکاری ئێراقیەکان لە پێناو سەرکەوتن بەسەر تیرۆریستان، هەوڵێکی دوو ئەوەندەیان داوە.
ئایەتوڵڵا سیستانی هەروەها لەسەر پێویستی بەرەوپێش گرتنی سیاسەتی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بەپێی هاوسەنگی و دادگەری پێداگری کرد و وتی : گەلانی ناوچە دەبێ لە زەرەروزیان و ئازار بە دوور بن.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی زانیاری گەیاندنی ئایەتوڵڵا سیستانی، حەسەن روحاانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش بە پێشکەش کردنی ڕاپۆرتێک لە ئەنجامی وتووێژی شاندی ئێرانی لەگەڵ کاربەدەستانی ئێراقی، دەستهاتەکانی سەفەر بۆ بەغدا لەوان پێداگری لەسەر پەرەی پێوەندی دوو لایەنە بە پێی دوستایەتی و هەستی دراوسێتی ، شی کردەوە.