پێداگریی دوو وڵاتی عێراق و لوبنان لە سەر بەرز کردنەوەی ئاستی پەیوەندییەکانیان
بەرپرسانی باڵای دوو وڵاتی عێراق و لوبنان لە سەر بەرز کردنەوەی ئاستی پەیوەندییەکانیان جەختیان کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراقەوە، عیراق و لوبنان جه‌ختیان له بەردەوامی و بەرەو پێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌کانیان کردەوە.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه3-4-2019، «به‌رھه‌م ئەحمەد ساڵح» سه‌رۆک کۆماری عیراق له کۆشکی سه‌لام له‌به‌غدای پێتەختی وڵاتەکەی پێشوازیی کرد له «نه‌بیه بری» سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی لوبنان و سه‌باره‌ت به دوا پێشھات و گۆڕانکارییه‌کانی ناوچه‌که و جیھان گفتوگۆیان کرد‌و بیروڕایان گۆڕییەوە.
لەم پەیوەندییەدا نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک کۆماری عێراق جەختی کردووە: له‌میانی دیداره‌که‌ی «به‌رھه‌م ساڵح» سه‌رۆک کۆماری عیراق لەگەڵ «نه‌بیه بری» سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی لوبنان ، ناوبراو ئاماژه‌ی به سیاسه‌تی عیراق کرد له دروست کردنی په‌یوه‌ندیی دۆستانه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وڵاتان له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه ھاوبه‌شه‌کان و وه‌لانانی ناکۆکی و گرژییه‌کان.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک کۆماری عێراق ئاماژەی بەوەش داوە کە، ھه‌ر له‌دیداره‌که‌دا به‌رھه‌م ساڵح جه‌ختی له گرنگایەتیی به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان په‌رله‌مانی ھه‌ردووک وڵاتی عێراق و لوبنان کرد له رێگای گفتوگۆ و ئاڵۆگۆڕکردنی بیر‌ورا بە جۆرێک که خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ھه‌ردووک وڵات بکات.
دواتر «نه‌بیه بری» سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی لوبنانیش په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان عیراق و لوبنانی به‌رز نرخاند و باسی لەوەکرد کە، عیراق به‌یه‌ک ریزیی گه‌له‌که‌ی و سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر تاقمی تیرۆریستی داعش و ده‌ربازبوونی له سه‌خترین مه‌ترسی و ئاڵۆزی، بووه‌تە ھێمایەکی جێی سەرنج بۆ گەلانی ناوچه‌که.
تاقمی تیرۆریستی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ دا بە پشتیوانیی دراڤی و سەربازیی ئەمریکاو هاوپەیمانە ڕۆژئاوایی و عەرەبییەکانی ئەم وڵاتە، لەوانە عەرەبستان و تورکیا، وێڕای پەلاماردانی عێراق دەستی گرت بە سەر بەشگەلێکی بەربڵاوی ناوچەکانی باکوور‌و ڕۆژئاوای ئەم وڵاتەو دڕندەکاریی زۆری ئەنجام دا. لەو کاتەوە هەتاکوو ئێستا هێزەکانی عێراق بە یارمەتیی حەشدی شەعبی و هێزی پێشمەرگە و یارمەتییە موستەشارییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران زۆرێک لە ناوچەداگیر کراوەکانیان لەوانە شاری موسڵ لە تیرۆریستانی داعش سەندووەتەوەو لە کردەوەدا کاری داعش لە عێراق دا کۆتایی پێ هاتووە.