ئێراق کارداری ئەمریکا و باڵوێزی بەحرەینی بانگ کرد
وەزیری دەرەوەی ئێراق فەرمانی بانگ کرانی کارداری ئەمریکا و باڵوێزی بەحرەین لە بەغدای دەرکرد.
بە پێی راپۆرتی ئیرنا؛ "ئەحمەد ئەسەحاف" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێراق شەوی رابردوو بە هەواڵدەریی سوومریە نیوزی ڕایگەیاند: "محەممەد عەلی حەکیم" وەزیری دەرەوەی فەرمانی بانگ کرانی کارداری ئەمریکا و باڵیۆزی بەحرەینی دەرکردووە.
بانگ کرانی باڵیۆزی بەحرەین دوابەدوای ئەوەی ئەنجام درا کە تویتێکی پڕسووکێتی لە لایەن "خالید بن ئەحمەد ئالی خەلیفە" وەزیری دەرەوەی بەحرەین دژ بە "سەید موقتەدا سەدر" ڕێبەری ڕەوتی سەدر بڵاو بوویەوە. "موقتەدا سەدر" رۆژی شەممە لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی ئێراق و جیهان، خوازیاری واز لە دەسەڵات هێنانی سەرانی ئالی خەلیفە بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی ئەم وڵاتە ببوو.
بانگ کرانی کارداری ئەمریکا لە بەغدایش دوابەدوای قسە خۆتێوەردەرانە و پۆستە پڕسووکێتییەکانی نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە لایەن باڵیۆزخانەی ئەمریکاوە ئەنجام دەبێ کە لەبەر خەوشاندانی مافی دەسەڵاتدارێتیی و هەروەها داب و نەریتەکانی دیپلۆماتیک وەبەر ناڕەزایەتی پارت و کۆتلە سیاسییەکانی ئێراقی بۆتەوە.
هاوکات وەزارەتی دەرەوەی ئێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک بە نەیارەتی کردن لەگەڵ بڵاو کرانەوەی بابەتێکی پڕسووکێتی لە لایەن باڵیۆزخانەی ئەمریکاوە، ئەوەی بە کردەەیەکی دژ بە یاسا و ڕێساکانی دیپلۆماتیک و بە دەر لە چوارچێوی ئەرک و ئەستۆگرییەکانی ئەم باڵوێزخانەیە راگەیاند و لە بەیاننامەیەکی دیکەشدا قسە پڕسووکێتییەکانی وەزیری دەرەوەی بەحرەینی ئیدانە کرد و خوازیاری داوای لێبووردنی فەرمیی مەنامە بوو.