خۆپیشاندانی شارومەندانی ئێراقی لەبەرامبەر کونسوڵخانەی بەحرەین لە نەجەفی ئەشرەف
دەیان شارومەندی ئێراقی ئەمڕۆ یەکشەممە خۆپیشاندانێکی ناڕازیانەیان لە بەردەم کونسوڵخانەی بەحرەین لە نەجەفی ئەشرەف، بەڕێوە برد .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم بە گێڕانەوە لە کەناڵی سومەریە، خۆپیشاندانی شارومەندانی ئێراقی بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر قسەکانی بێ ڕێزی کەرانەی ئەم دواییەی خالد بن ئەحمەد ئالی خەلیفە، وەزیری دەرەوەی بەحرەین سەبارەت بە موقتەدا سەدری ڕێبەری ڕەوتی سەدری ئێراق، بەڕێوە چوو.
موقتەدا سەدر ڕۆژی شەممە نیگەرانی دەربڕی لە پەرەی دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆی ئێراق و داوای دەست لەکارکشانەوەی سەرۆکانی ئالی خەلیفە بۆ چارەسەرکرانی قەیرانی ئەم وڵاتەی کردبوو.
دوابەدوای ئەوەش وەزیری دەرەوەی بەحرەین لە تویتێک دا بێ ڕێزی بە ڕێبەری ڕەوتی سەدر کرد کە ئەم بێ ڕێزییەی کاردانەوەی سیاسی و جەماوەری لێکەوتەوەو لەلایەن وەزیری دەرەوەی ڕژێمی ئالی خەلیفەشەوە بە شێوەیەکی بەربڵاو ، ئیدانە کرا.
هەرلەم حاڵەدا شارومەندانی ئێراقی لەم خۆپیشاندانەدا داوای ، لێبوردن خوازی ڕەسمی ڕژێمی بەحرەینیان کرد لەبەر ئەم بێ ڕێزی کردنەدا.
محەممەد عەلی حەکیم وەزیری دەرەوەی ئێراقیش فەرمانی بانگ کرانی باڵوێزی بەحرەین لەم وڵاتەی دەرکرد.