زیان وێ کەوتوون وکاول بوونی ١٤٧ هەزار یەکەی ئاوەدان لە پەلامارەکانی داعش بۆ سەر عێراق
May 27, 2019 16:55 Asia/Tehran
سەرۆکی سەندوقی ئاوەدانی ناوچە ئازاد کراوەکانی عێراق لە تیرۆریسم وتی: ١٤٧ هەزار یەکەی ئاوەدان لە ڕەوتی پەلامارەکانی گروپی تیرۆریستی داعش بۆ سەر عێراق ، زیانیان وێ کەوتووەو وبەشێوەی تۆکمە وتەواو ڕۆخاون .
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئاناتۆلی تورکیا " مۆستەفا ئەلهیتی" وتی: ئەم ماڵانە لە رٶژئاواو باکووری عێراق زیانیان وێ کەوتووە یا ڕۆخاون. سەرۆکی سەندوقی ئاوەدانی ناوچە ئازاد کراوەکانی عێراق لە تیرۆریسم وتی: سەتی چل لە هەموو یەکە ئاوەدانە زیان وێ کەوتووەکان لە پەلامارەکانی داعش ، بە گشتیی ڕووخاون. شاری موسڵ دوهەمین شاری گەورەی عێراق لە ڕەوتی پەلامارە دڕندانەکانی داعش ، زۆرترین زیانیان وێکەوتووە. دەوڵەتی عێراق لە دێسەمبەری ٢٠١٧ سەرکەوتنی ئەم وڵاتە بەسەر تیرۆریستەکانی داعشی ڕاگەیاند .