کوژران وبرینداربوونی نۆزدەسەربازی ئێراقی لە گردوپەڕی بەغدا
حوزهیران 04, 2019 18:27 Asia/Tehran
دوابەدوای دوو پەلامار بۆ سەر هێزە ئاسایشتیەکان وحەشدی شەعبی عێراق لە گردوپەڕی باکووڕ وباشووری بەغدا چوارکەس کوژران وپازدە کەسیش بریندار بوون.
تیرۆریستەکان هێزە سەربازیە عێراقیەکانیان لە ناوچەی " ئەلتارمیە" لە گردوپەڕێ باکووری بەغدا دایە بەر دەسڕێژ کە بەهۆیەوە سێ سەرباز کوژران وشەش کەسی تریش بریندار بوون. هاوکات تیرۆریستەکان تەقەیان کرد لە هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراق لە ناوچەی " جرف ئەلسەخر" لە باشووری بەغدا کە بووە هۆی کوژرانی هێزێکی حەشدی شەعبی وبریندار بوونی نۆ کەسی تر لەوان . بە پێی تێک شکانی گروپی تیرۆریستی داعش ووەرگرتنەوەی هەموو ناوچەکانی عێراق لەوان، بەلام ئەندامانی سەربەم گروپە تیرۆریستیە هەروا درێژە ئەدەن بە ئەنجامی هەڵمەتی تیرۆریستی لە دژی خەڵک وهێزە ئاسایشتیەکان .