حەشدی شەعبی ھێرشی داعش بۆ سەر کەرکوکی عێراقی بەرپەرچ دایەوە
حەشدی شەعبی باسی بەرپەرچ دانەوەی شاڵاوی چەکدارانی داعش بۆ سەر باکووری عێراقی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیرنا، « عەبدوڵڵا عەتیە شەغبانی» فەرماندەی تیپی ٢٢ی حەشدی شەعبیی عێراق ڕایگەیاند: ھێزەکانی ئەم تیپە توانیویانە ھێرشی تاقۆکەی ڕەشەکوژی داعش لە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە بۆ سەر ناوچەی ئەلڕەشاد لە باشووری ڕۆزئاوای کەرکوکی باکووری عێراق تێک بشکێنن.
« عەبدوڵڵا عەتیە شەغبانی» فەرماندەی تیپی ٢٢ی حەشدی شەعبیی عێراق پێشی داگرت کە: ئەو پەلەقاژانەی کە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی پارێزگای کەرکوک بۆ داگیرکردنی ئەم ناوچە ھەستیارە دەکرێت بە ھیچ ئەنجامێک ناگات و ھیچ شوێنێک لە سەر ورەو ویستی لێبڕاوانەی ھێزەکانی عێراق و ئامادە بوونیان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم پارێزگایەو بەرەڤانی کردن لە کەرکوک دانانێت.
ھێزەکانی جەماوەریی عێراق ڕۆژی یەکشەممەش توانییان ھەوڵی تیرۆریستانی داعش بۆ دزە پێ کردنی ترۆمبیلێکی بۆمب ئاخنکراو بۆ شاری ئەلدوجەیل لە پارێزگای سەلاحەددین پوچەڵ کەنەوە.
تاقمی تیرۆریستی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ دا بە پشتیوانیی دراڤی و سەربازیی ئەمریکاو هاوپەیمانە ڕۆژئاوایی و عەرەبییەکانی ئەم وڵاتە، لەوانە عەرەبستان و تورکیا، وێڕای پەلاماردانی عێراق دەستی گرت بە سەر بەشگەلێکی بەربڵاوی ناوچەکانی باکوورو ڕۆژئاوای ئەم وڵاتەو دڕندەکاریی زۆری ئەنجام دا. لەو کاتەوە هەتاکوو ئێستا هێزەکانی عێراق زۆرێک لە ناوچەداگیر کراوەکانیان سەندووەتەوە.
ئەمەش لە حاڵێکدایە کە تیرۆریستان بۆ قەرەبوو کردنەوەی شکستەکانیان لە ناوچە مەیدانییەکانی عێراق، ڕوویان لە کرداری تیرۆریستی و قەڵاچۆی خەڵکی سڤیلی شارە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە کردووە.