ته‌مووز 09, 2019 14:19 Asia/Tehran
  • کوژرانی والیی داعش لە ڕۆژاوای ئێراق

فەرماندەرێتیی حەشدی شەعبیی ئێراق ڕایگەیاند کە والی داعش لە ئۆپەراسیۆنی «ارادة النصر» لە پارێزگای ئەنبار لە ڕۆژاوای ئێراق کوژاروە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ «قطری السمرمد» یەکێک لە فەرماندەرانی هێزەکانی حەشدی شەعبی وتی:  «حامد عبد محل» یەکێک لە سەرکردەکانی گرووپی تیرۆریستیی داعش کە نازناوی "والی داعش"ی لە سەر بوو، لە ئۆپەراسیۆنی نوێی هێزە  ئێراقییەکاندا هاوڕێ لەگەڵ چەن  تیرۆریستی دیکە کوژراوە.

فەرماندەرێتیی هاوبەشی هێزی  ئێراق ڕۆژی یەکشەممە باسی دەسپێبوونی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی «ارادة النصر» لە سێ پارێزگای نەینەوا ، سەلاحەدین و کەرکووک هەتا سنوورەکانی هاوبەش لەگەڵ سووریای کرد. ئەم ئۆپەراسیۆنە لە ناوچەیەک بە بەرینایی ٣٠ هەزار کیلۆمەتری چوار گۆشە جێبەجێ دەکرێ.

فەرماندەرێتیی هاوبەشی هێزەکانی ئێراق لە یەکەم ڕۆژی دەسپێبوونی  ئەو ئۆپەراسیۆنەدا باسی تیاچوونی هەشت بنکەی تیرۆریستان و پووچەڵ کرانەوەی هەگبە تەقەمەنییەکانیانی کرد. فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ئێراقیش بنکە و مەتەرێزەکانی تیرۆریستانیان لە ناوچەکانی ڕۆژاوای ئەم وڵاتە و هاوسنووری سووریا دایە بەر پەلامار.

وێرای شکست هێنانی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە ئێراق، هێشتا هەر ژمارێک لە ئەندامانی ئەم گرووپە تەکفیرییە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتەدا خۆیان حەشار داوە و جاروبار بە شێوەی پرژ و بڵاو کردەوەی تیرۆریستیی دژ بە خەڵک و هێزە ئەمنییەکان ئەنجام دەدەن.

 

سەرپەیڤ