دەسپێکی قۆناغی دووهەمی هەڵمەتی "ئیرادەی سەرکەوتن" لە عێراق
سەرکردایەتی هەڵمەتی هاوبەشی سوپای عێراق ڕایگەیاند، قۆناغی دووهەمی هەڵمەتی "ئیرادەی سەرکەوتن" بەهاوبەشیی هێزەکانی حەشدی شەعبی بەمەبەستی پاکتاوکردنی دەس و پێوەندە بەجێماوەکانی داعش دەستی پێ کرد.
بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلعالەم؛ "عەبدولئەمیر ڕەشید یارەڵڵا" جێگری فەرماندەری هەڵمەتی "ئیرادەی سەرکەوتن" رۆژی شەممە ڕایگەیاند، قۆناخی دووهەمی ئەو هەڵمەتە بەفەرمانی عادل عەبدولمەهدی فەرماندەری گشتیی هێزە چەکدارەکان و چاودێریی سەرکردایەتیی هەڵمەتی هاوبەش دەس پێ بووە.
ڕەشید یارەڵڵا بەئاماژە بەوەی کە قۆناخی یەکەمی هەڵمەتی "ئیرادەی سەرکەوتن" سەرکەوتووانە ئەنجامی گرتووە، وتی: قۆناخی دووهەمی ئەو ئۆپراسیۆنەش بۆ بەهێزکردنی ئاسایش و سەقام لەناوچە باکوریەکانی بەغداو پارێزگاکانی دیالە، سەلاحەدین و ئەنبار جێ بەجێ دەکرێ.
سەرکردایەتی هەڵمەتی هاوبەشی عێراق، حەوتی ژوولای ڕابردوو قۆناخی یەکەمی هەڵمەتی ئیرادەی سە رکەوتنی بەئامانجی پاکتاوکردنی سی هەزار کیلۆمتر لەناوچە بیاوانییەکانی سێ پارێزگای ئەنبار، سەلاحەدین ونەینەوا دەس پێ کرد.