ته‌مووز 26, 2019 08:56 Asia/Tehran
  • ئێراق؛ ناکامیی پیلانی داعش لە ژێر ناوی راژەکاریی پزشکی

ئیدارەی تەندرووستیی پارێزگای زەیقار (باشووری ئێراق) هەوڵی ئەندامانی داعش بۆ جێبەجێ کردنی کردەوەی تیرۆریستیی لە شارە باشووری و ناوەندییەکانی ئێراقی لە ژێر ناوی ئاراستە کردنی راژەکاریی پزشکی پووچەڵ کردەوە.

ئیدارەی تەندرووستیی "زەیقار" رایگەیاند؛ ئەندامانی گرووپی تیرۆریستیی داعش بەنیازن بە بڵاو کردنەوەی واکەسن و دەرزی لە شارەکانی باشوور و ناوەندیی ئێراق کردەوەی تیرۆریستیی ئەنجام دەدەن.

دەگوترێ کاریگەریی ئەم دەرزییە پاش ١٠ڕۆژ ئاشکرا دەبێت و زەبری قورس لە جەستە دەدات ولە ئاکامدا دەبێتە هۆی مردنی ئەو کەسە.

وێرای شکست هێنانی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە ئێراق، هێشتایش هەر ژمارێک لە ئەندامانی ئەم گرووپە تەکفیرییە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتەدا خۆیان حەشار داوە و جاروبار بە شێوەی پرژ و بڵاو کردەوەی تیرۆریستیی ئەنجام دەدەن.

هێزە ئێراقییەکان بە پشتیوانیی یارمەتیی ڕاوێژکارانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی هەینی ١٧ی نۆڤەمبەر توانیان شاری "ڕاوە" لە پارێزگەی ئەنبار (ڕۆژاوای ئێراق) ڕزگار بکەن کە لە ڕاستیدا دوایین بنکەی داعش لە ئێراق بوو. بە ڕزگار کرانی ئەم شارە بە کردەوە کاری داعش لە ئێراق کۆتایی هات.

 

سەرپەیڤ