بەغدا ، میوانداری دانیشتنی سێ قۆڵیی عێراق و ئەردەن و میسر
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i366587-بەغدا_میوانداری_دانیشتنی_سێ_قۆڵیی_عێراق_و_ئەردەن_و_میسر
وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی عێراق گوتی ، لە دانیشتنی سێ قۆڵیی وەزیرانی دەرەوەی ئەردەن و میسر و عێراق لە بەغدا ، لەسەر کەمکردنەوەی بارگرژیی لە کەنداوی فارس جەخت کرایەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 05, 2019 04:33 Asia/Tehran
  • بەغدا ، میوانداری دانیشتنی سێ قۆڵیی عێراق و ئەردەن و میسر

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی عێراق گوتی ، لە دانیشتنی سێ قۆڵیی وەزیرانی دەرەوەی ئەردەن و میسر و عێراق لە بەغدا ، لەسەر کەمکردنەوەی بارگرژیی لە کەنداوی فارس جەخت کرایەوە .

وەزاڕەتی دەرەوەی عێراق رۆژی یەکشەممە میوانداری دانیشتنی سێ قۆڵیی موحەممەد عەلی حەکیم وەزیری دەرەوەی عێراق ، ئیمەن سەفدی وەزیری دەرەوەی ئەردەن و سامح شوکری وەزیری دەرەوەی میسر بوو .

 بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی میهر ، ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی عێراق گوتی : لە دانیشتنی وەزیرانی دەرەوەی سێ وڵاتە عەرەبەکە لە بارەی رێکارەکانی کەمکردنەوەی بارگرژیی لە کەنداوی فارس ، نەهێشتنی تیرۆریسم و بەهێزکردنی پێوەندیەکانی عێراق و ئەردەن و میسر بیروڕا گۆڕدرایەوە .

 وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی عێراق بە ئاماژە بەوەی کە بابەتی  سەودای سەدە و دۆزی فەلەستین لە بابەتەکانی دیکەی باسکراو لە داینشتنی بەغدا بوو ، گوتی ، وەزیری دەرەوەی عێراق جەختی کردەوە لەسەر بێ لایەنیی عێراق لە ناوچەکەدا .