چالاکیی کەناڵەکانی سەعودی و ئەمریکی لە عێراق دا قەدەغە کرا
دەوڵەتی عێراق، چالاکیی کەناڵە تەلەفزیۆنییەکانی «ئەلعەرەبیە»و « ئەلحەدەس»ی عەرەبستان و کەناڵی عەرەبی زمانی «ئەلحوڕڕە»و «ڕادیۆ سەوا»ی کە لە ئەمریکاو بەرنامەکانیان بڵاو دەکەنەوە لە بەر پێشێل کردنی یاساوڕێساکانی عێراق لە چۆنیەتیی گواستنەوەی دەنگوباسی ئەم وڵاتە قەدەغە کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ناوەندی هەواڵدەریی ئیرنا، ڕێکخراوەی میدیاو پەیوەندییەکانی عێراق، وەک دامەزراوەی فەرمیی چاودێری بەسەر چالاکیی میدیایی لەم وڵاتەدا، نووسینگەی کەناڵی عەرەبی زمانی «ئەلحوڕڕە»ی لە بەغدا داخست.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، چالاکیی کەناڵە سەعودی و ئەمریکییەکان لە بەر چەواشەکاری و گواستنەوەی دوژمنکارانەی ھەواڵەکانی ھاوپەیوەند بە ناڕەزامەندی دەربڕینەکان لە عێراق، ڕاگیراوە.
سپتامبەری ڕابردووش ڕێکخراوەی میدیاو پەیوەندییەکانی عێراق ،چالاکیی کەناڵی عەرەبی زمانی «ئەلحوڕڕە»ی لە بەر سوکایەتی کردن بە دامەزراوەو مەرجەعییەتی ئایینی شێعەو سوننەی عێراق، بۆ ماوەی سێ مانگ ھەڵپەساردو داوای لێبوردنخوازیی فەرمیانەی ئەو میدیایەی کرد.
کەناڵی عەرەبی زمانی «ئەلحوڕڕە» لە ساڵی ٢٠٠٤ەوەو بە خەرجی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا چالاکیی خۆی دەست پێ کرد.
لە یەکەمی ئۆکتۆبەرەوەو لەماوەی ڕۆژانی ئەم دواییە ئاگری خۆپیشاندان لە بڕێک لە شارەکانی عێراق بەرامبەر بە دۆخی ئابووری و پەرەسەندنی گەندەڵی و ڕەوشتی نالەباری خزمەتگوزاری و نەڕەخسانی ھەلی ئیش و کار بڵێسەی سەندووە و ئەم خۆپیشاندانانە لە ماوەی ڕۆژانی ئەم دواییە توندوتیژی و دەیان کوژراوو برینداری لێ کەوتووەتەوە
. خۆپیشاندان لە عێراق دا لە ھەل و مەرجێکدا ھەروا بەردەوامە کە دەوڵەتی ئەم وڵاتە لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا چوار ھەگبەی پێشنیارکراوی بە تەوەرەی دابین کردنی خواستی ناڕەزایان ئاراستە کردووە.