کوژرانی بیست و سێ داعشی لە کەرکوک
لە ئەنجامی هەڵمەتی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە کەرکووک، لەباکوری عێراق، بیست و سێ کەس لە ترۆریستانی داعشی کوژران.
بەپێی ڕاپۆری ڕۆژی سێ شەممەی کەناڵی ئەلمەیادین، لەو هەڵمەتەدا هەروەها یەکێک لەهێزە عێراقییەکان گیانی لەدەستدا.
لەهەمان کاتدا، "عەلی حوسێنی" بەرپرسی پەیوەندییەکانی میحوەری باکوری لە ڕێکخراوی حەشدی شەعبی گوتی ؛ پەلامارە ترۆریستیەکانی داعش لە باشوری کەرکوک و دەورووبەری ناوچەی "داقوق" لەم حەوتەدا لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوو، کەم وێنە بوو و ئەو پەلامارانە چەند ڕۆژ پاش چوونەدەری هێزە ئەمریکییەکان لە پێگەی "کەی وان" ڕووی دا.
ناوبراو گوتی کە پەلامارەکانی داعش بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی کەرکوک بە گڵۆپی سەوزی ئەمریکا ئەنجامی گرتووە .
لە هەمان کاتدا، ناوەندی تەبلیغاتی شەڕی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، پاش ڕوودانی تەقینەوە لە ماڵێکی بۆمبڕێژکراو لە ئاوایی "عەزیزیە"ی سەر بە "قەحتانییە" لە باشوری ناوچەی جەبەل سنجار، دوو کەس لە هێزەکانی پاراستنی شنگال کوژران و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
ناوەندی تەبلیغاتی شەڕی عێراق هەروەها ڕایگەیاند، شوانێک لەناوچەی مەنایف لە پارێزگای نەینەوا لە باکوری عێراق کەوتە بەر دەسڕێژی ترۆریستانی داعش و بریندار بوو.