بەرپەرچ درانەوەی پەلاماری تیرۆریستانی داعش بۆسەرباکووری ئێراق
نیسان 16, 2020 16:29 Asia/Tehran
پەلاماری تیرۆریستانی داعش بۆ سەر دوو گوند لە کەرکووک لە باکووری ئێراق، بە پێی وشیاری هێزەئاسایشییەکانی ئێراق، بەرپەرچ درایەوە.
بەپێی ڕاپهۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی هەواڵدەریی فارس، سەعد حەربیە فەرماندەی بنکەی ئۆپراسیونی هاوبەش لە ئێراق ڕۆژی پێنج شەممە وتی : لە پەلاماری ئەندامانی داعش بۆسەر گوندەکانی خەبازە و مەنسوورە لە باشووری ڕۆژاوای کەرکووک، ترۆریستێک بریندار بو کەسێکی دیکەش بە دیل گیرا.
حەربییە وتیشی ک هێزە ئاسایشییەکانی ئێراق لە ئامادەباشی تۆکمەوتەواو دان و ڕەوشی شاری کەرکووکیش هێور و ئارامە.
هەندێ سەرچاوەی میدیاییش ڕایانگەیاند لە پەلاماری تیرۆریستانی داعشی بۆسەر یەکێک لە وێستگەکانی پشکنینی پۆلیسی ئێراق لەباشووری ڕۆژاوای کەرکووک پۆلیسێکی ئێراقی کوژرا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون .