حەشدی شەعبی ھێزشی داعش بۆ سەر سەلاحەددینی بەرپەرچ دایەوە
ھێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق ئێوارەی ڕۆژی شەممە ھێرشی تاقمی تیرۆریستیی داعش بۆ سەر ناوچەیەکی ڕۆژھەڵاتی شاری «ئامرلی» لە پارێزگای سەلاحەددینی عێراقیان بەرپەرچ دایەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق ڕایگەیاند: تیرۆریستانی داعش ئێوارەی ڕۆژی شەممە ھێرشیان کردە سەر ڕۆژھەڵاتی شاری «ئامرلی» کە زێربەی دانیشتووانی تورکمانی شێعەن و ئەم ھێرشانەش لەگەڵ وەڵامدانەوەی دەستبەجێی ھێزەکانی حەشدی شەعبی دا بەرەوڕوو بووەوە.
تاقمی تیرۆریستی داعش سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە لە ناوچەی «مەکیشیفە»و «بەلەد» لە باشووری تەکریت و باکووری سامەڕە لە پارێزگای سەلاحەددین ھەڵیانکوتایە سەر ھێزەکانی حەشدی شەعبی کە ئەمەش لەگەڵ کاردانەوەی خێرای ئەم ھێزانەدا بەرەوڕوو بووەوە.
لە ڕەوتی ئەم تێکھەڵچوونانەدا دە کەس لە ھێزەکانی حەشدی شەعبی شەھیدو چوارکەسی دیکەش بریندار بوون. کۆمەڵێک لە تیرۆریستانیش لە جەنگەی پێکدادانەکاندا بریندار بوون و یان تیاچوون.
گەلێک لە سیاسەتڤانانی عێراقی، سەرھەڵدانەوەی بەرماوەکانی تاقمی تیرۆریستی داعش بە ھەنگاوێک لە لایەن ئەمریکییەکانەوە دەزانن بۆ ھێشتنەوەی لەشکریانی خۆیان لە عێراق دا.
جم و جوڵی شانە نووستووەکانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە عێراق لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە لە بەر تەنگژەگەلێکی سیاسیی سەرچاوەگرتوو لە پێک نەھاتنی دەوڵەتی تازە و ھەروەھا قەیرانی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، توندتر بووەتەوە.