May 03, 2020 07:54 Asia/Tehran
  • بەزھەم ساڵح : پاکتاوکردنی عێراق لە داعش ئەرکی سەر شانە

نوسینگەی سەرۆکی عێراق لە کاردانەوە بە پەلامارەکانی ئەم دواییانەی تاقمی تیرۆریستیی داعش رایگەیاند : راوەدوونانی پاشماوەکانی ئەم تاقمە و پاکتاوکردنی خاکی ئەم وڵاتە لە پاشماوەکانی و پاراستنی دەسکەوتەکان لە دژی تیرۆریسم ئەرکی سەر شانە .

نووسینگەی بەرھەم ساڵح ئێوارەی شەممە لە راگێندراوێکدا رایگەیاند : کێشەکانی بەردەم عێراق پێویستیی بە یەکدەنگیی زیاتر و یەکڕیزیی ھەموو ھێزە نیشتمانیەکان و خێرایی لە پێکھێنانی حکومەتێکی بە توانا بۆ وەئەستۆگرتنی بەرپرسایەتی  ھەیە بە مەبەستی پاسەوانی کردنی سەقام  و ئاسایش و سەروەریی عێراق و ھێواکانی شارومەندانی عێراقی بۆ سودوەرگرتن لە ژیانێکی سەرفرازو ئازاد .

 تیرۆریستانی داعش سەر لەبەیانیی شەممە لە ناوچەی مەکشیفیە و بەلەد لە باشووری تکریت و باکووری سامەڕا لە پارێزگەی سەلاحەدین ھەڵیانکوتایە سەر ھێزەکانی حەشدی شەعبی کە لە ئەنجامدا دە کەس لە ھێزەکانی حەشدی شەعبی شەھید و 4 کەسیش بریندار بوون . 

 ژمارێک لە تیرۆریستانیش کوژران یان بریندار بوون . 

 

سەرپەیڤ