پێداگریی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەسەر پێویستیی پێداچونەوە بە پرۆژە ئاسایشیەکان
May 03, 2020 20:35 Asia/Tehran
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق خوازیاری پێداچوونەوە بە پرۆژە ئاسایشیەکانی ئەم وڵاتە بوو .
شانە نووستووەکانی داعش لە رۆژانی رابردوودا بە داکۆکی ئەمریکا و سعودی چەند پەلاماری تیرۆریستیان لە پارێزگاکانی سەلاحەدین و زیقار و دیالە ئەنجامدا کە رووبەڕووی کاردانەوەی خێرای ھێزەکانی حەشدی شەعبی بووەوە .
محەمەد حەڵبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رۆژی یەکشەممە جەختی کڕردەوە نابێ لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریسم و دۆسیە ئاسایشیەکان کەمتەرخەمیی بکرێت .
محەمەد کەریم بەلداوی نوێنەری پارێزگەی سەلاحەدین لە پەرلەمانی عێراقیش لە بارەی نەخشە و پلانی داعش بۆ پەلامار بۆسەر شوێنە ئایینیەکان وشداری دا .