May 04, 2020 11:08 Asia/Tehran
  • حزبوڵڵای عێراق : جموجۆڵەکانی داعش پێوەندی بە پرۆژەی ئەمریکی - سعودیەوە هەیە

وتەبێژی سیاسیی گوردانەکانی حزبوڵڵای عێراق گوتی ، جموجۆڵی نوێی تاقمی تیرۆیرستیی داعش لە پارێزگاکانی عێراق پێوەندی بە گەڵاڵەی ئەمریکی - زایۆنی هەیە .

محەمەد محی لە دیمانەیەکدا لە گەڵ ئێرنا وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئەمریکی و سعودیەکان بۆ داسەپاندنی واقعی سیاسیی دڵخواز بەسەر عێراقدا ، تیرۆریستانی داعشیان وەجوڵە خستووە ، وتیشی : ئەم جموجۆڵانە سەربەستانە  نیە ، بەڵکوو رێکخراوە هەواڵگریەکانی نێودەوڵەتی و ناوچەیی بە پشتگری کردنی ئەم تیرۆریستانە ، یارمەتی جۆربەجۆری پشتیوانی و هەواڵگری و چەکەمەنیان پێدەگەیەنن .

وتەبێژی حزبوڵڵای عێراق جەختی کردەوە : ئەمریکا دەیهەوێ بە داسەپاندنی واقعێکی سیاسیی نوێ بەسەر عێرقدا ، ئەم وڵاتە تەواو بخاتە ژێر رکێفی خۆی و لەسەر ئەم بنەمایە بە نیازی وەدەرنانی حەشدی شەعبی لە گۆڕەپانە .

سەرپەیڤ