May 06, 2020 09:22 Asia/Tehran
  • ھەڵمەتی حەشدی شەعبیی عێراق بۆ سەر مۆڵگەی تاقمی تیرۆریستی داعش لە باکووری سامەڕە

ھێزەکانی حەشدی شەعبی مۆڵگەی تاقمی تیرۆریستی داعش لە باکووری شاری سامەڕەیان دایە بەر ھێرشی بە ھاوەن.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ھەواڵدەریی ئەلعالەم، ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق ڕۆژی چوارشەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند، ھێزەکانی ئەم ڕێکخراوەیە، حەوت بنکەی تاێمی تیرۆریستی داعشیان لە شارستانی تەکریت، باکووری سامەڕە داوەتە بەر ھێرشی ھاوەن.

بە پێی ڕاگەیاندنی حەشدی شەعبی، گولەھاوەنەکان ئامانجەکانی خۆیانیان پێکاوەو کۆمەڵێک لە چەکدارانی داعش کوژراون و یان بریندار بوونە.

ھەر لەم حاڵەدا کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلمەیادینیش ڕایگەیاند: ھێزەکانی حەشدی شەعبی ھەوڵی تیرۆریستانی داعشیان بۆ کنەکردنە نێو ناوچەیەکی نزیکی بەندیخانەیەک لە شاری سامەڕە پوچەڵ کردووەتەوە.

سەرباری شکست ھێنانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە عێراق، ھێشتاش  بەرماوەکانی ئەم تیرۆریستانە لە عێراق دا ماون.

سوپاو ھێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق ھەتا ئێستا ھەڵمەتی جۆربەجۆریان بۆ پاکتاوکردنی ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە لەژێر ڕکێفی تاقمە تیرۆریستەکان ئەنجام داوە کە ئەم ھەنگاوانە ھێشتاش ھەر بەردەوامن.

سەرپەیڤ