لەشکرییەکی پایەبەرزی عێراق تووشی جەڵتەی مێشک ھات
May 25, 2020 23:27 Asia/Tehran
لەشکرییەکی پایەبەرزی عێراق لە پاش ئەوەی کە تووشی جەڵتەی مێشک ھات بە پەلە ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی نووسینگەی نوێنەرایەتیی ڕادیۆوتەلەفزیۆنی ئێران لە بەغدای پێتەختی عێراق، میدیاکانی عێراق ڕۆژی ڕابردوو لە ھەوڵێکدا باسی جەڵتە لێدانی بەرپرسێکی پایەبەرزی سەربازیی ئەم وڵاتەیان کرد.
بە پێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان لە میدیاکانی عێراقەوە ، سەرلەشکر «عەبدولحسەین ئەلتەمیمی» سەرکردەی بنکەی ھەڵمەتی بەغدا ڕۆژی ڕابردوو توشی جەڵتەی مێشک ھات و ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.
دوابەدوای ئەم ڕووداوە لە ئێستادا «قەیس ئەلموحەمەداوی» بۆ پڕکردنەوەی جێگای «عەبدولحسەین ئەلتەمیمی» ھەڵبژێردراوە و سەرکردایەتیی بنکەی ھەڵمەتی بەغدای گرتووەتە ئەستۆ.
سەرپەیڤ