May 31, 2020 11:31 Asia/Tehran
  • کوژران و برینداربوونی 6 کەس لە ھێزەکانی پولیسی عێراق لە پەلاماری داعشدا

بە دوای پەلاماری ئەندامانی تاقمی تیرۆریستیی داعش بۆسەر باشووری شاری سامەڕا ، 6 کەس لە ھێزەکانی پۆلیسی عێراق کوژران .

بە پێی راپورتی ئیسنا ، داعشیەکان ئێوارەی شەممە ھەڵیانکوتایە سەر بنکەیەکی ئاسایشیی سەر بە پۆلیسی عێراق لە ناوچەی سەعیویە ی شاری سەمەڕا لە پارێزگەی سەلاحەدین کە لە ئەنجامدا پۆلیسێکی عێراقی کوژرا و 5 کەسی دیکە بریندار بوون . 

لە ھەمان کاتدا وەزاڕەتی بەرگریی عێراق باسی ھەڵمەتی ھێزە ئاسایشیەکانی ئەم وڵاتەی کرد بۆ راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش لە ئەنباری رۆژاوای عێراق . 

فەرماندەریی ھەڵمەتەکانی جەزیرە سەر بە حەشدی شەعبیی عێراقیش رایگەیاند ، حەشارگەیەکی داعشیەکان لە ناوچەی جرفو نەسر لە باکووری پارێزگەی بابل ی ناوەندی عێراق لە گەڵ بڕێکی بەرچاو چەک و تەقەمەنیی دۆزیوەتەوە و دەستی بەسەرداگرتووە . 

سەرپەیڤ