حوزه‌یران 05, 2020 10:52 Asia/Tehran
  • کوژرانی ١٩ تیرۆریستی داعشی لە عێراق

سەرکردایەتیی ھەڵمەتی تایبەتیی عێراق ڕایگەیاند: ھێزەکانی ڕێکخراوەی خەباتی دژی تیرۆریزمی ئەم وڵاتە، ١٩ تیرۆریستی داعشیی لە شارستانی «مەخمور»ی سەربە پارێزگای «ھەولێر» لەنێو برد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، ھێزەکانی ئەم ڕێکخراوەیە دوو ئەندامی تاقمی تیرۆریستی داعشیان لە فەللوجەی پارێزگای ئەنباردا قۆڵبەست کردو بنکەکانی داعشیان لە «وادی حوران»ی ئەم پارێزگایە خاپوور کرد.

بەرلەمەش ھێزەکانی حەشدی شەعبی ھەڵمەتێکی لەناکاویان کرد بووە سەر تیرۆریستانی داعش لە پارێزگای سەلاحەددین.

سەرباری شکست ھێنانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە عێراق، ھێشتاش کۆمەڵێک لە ئەندامانی ئەم تاقمە ڕەشەکوژە  بۆ قەرەبوو کردنەوەی شکستەکانیان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق، ڕوویان لە کرداری تیرۆریستی و قەڵاچۆی خەڵکی سڤیلی شارە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە کردووە.   

سوپاو ھێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق ھەتا ئێستا ھەڵمەتی بەرفراوانی زۆریان بۆ پاکتاوکردنی ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە لە ژێر ڕکێفی تاقمە تیرۆریستەکان ئەنجام داوە کە ئەو ھەڵمەتانەشیان ھەروا بەردەوامە.

سەرپەیڤ