حوزه‌یران 10, 2020 19:48 Asia/Tehran
  • «فاڵح فەییاز» لە ساڵگەڕی کەوتنی موسڵ پێی داگرت: حەشدی شەعبی ھێزمەندتر لە جاران لە خزمەتی خەڵک دایە

سەرۆکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق لە ساڵگەڕی کەوتنی موسڵی ناەوندی پارێزگای نەینەوا بەھۆی داعشەوە، وێڕای وەبیرھێنانەوەی بەختکاریی ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە تێکھەڵچوون لەگەڵ تیرۆریزم پێی داگرت: ئەم ڕێکخراوەیە ھێزمەندتر لە جاران لە خزمەتی نیشتیمانەکەی دایە.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ھەواڵدەریی «مەعلومە»، داعش دەھەمی ژوئەنی ٢٠١٤ لە ئەنجامی خەیانەتی کۆمەڵێک لە بەرپرسانی نێوخۆیی و پشتگریی ھێندێک لە ڕۆڵگێڕەکانی بیانی، موسڵ ناوەندی پارێزگای نەینەواو دووھەمین گەورەشاری عێراق ھەڵکەوتوو لە ٤٠٠ کیلومەتریی بەغدای پێتەختی ئەم وڵاتەی داگیر کرد.

«فاڵح فەییاز» سەرۆکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق، ئەمڕۆ لە ساڵگەڕی کەوتنی موسڵ لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: حەشئی شەعبی ئامادەی خۆدەرخستن و چالاکی نواندنە لە تەواوی گۆڕەپانە گەورەکانداو قەت خەیانەت لە بەڵێنەکانی خۆی ناکات و نیشتیمانی خۆی بەتەنیا ناھێڵێتەوە.

«فاڵح فەییاز» وێڕای ئاماژە کردن بە تفت و تاڵییەکانی داگیرکرانی موسڵ بۆ خەڵکی عێراق و داگیرکرانی شارە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە لە لایەن داعشەوە، دەرچوونی دەستبەجێی فەتوای جیھادی کەفاییەکەی ئایەتوڵڵا سەیید عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراقی وەبیر ھێنایەوەو وتیشی: ئەو فەتوایە خیرەتی پیاوانی ورووژاندو بانگەوازی(هیهات منا الذله)ی ئیمامی حسەین(ع)ی وەبیر ھێنایەوە.

ناوبراو وتیشی: خەڵکانی دنیا بینییان کە چلۆن داعشییەکان لە بەرامبەر پاڵەوانەکانی ئێمە لە حەشدی شەعبی و سوپای عێراق لە ھەڵمەتە دەگمەنە ڕزگاریدەرەکاندا بەزین و ھەڵاتن.

سەرپەیڤ