حوزه‌یران 15, 2020 18:22 Asia/Tehran
  • دەسپێکی ھەڵمەتی حەشدی شەعبیی عێراق لە دژی داعش لە سەلاحەدین

حەشدی شەعبیی عێراق باسی دەستپێبوونی ھەڵمەتی دژی تیروریستانی داعش دەکات لە پارێزگەی سەلاحەدین .

بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی ئەلمەعلوومە ، ناوەندی راگەیاندنی حەشدی شەعبیی رۆژی دوشەممە لە ئاگاداریەکدا رایگەیاند ، ھێزەکانی تیپی 21ی حەشدی شەعبیی ھەڵمەتێکیان لە دژی داعەش لە ناوچەی ئەلعەیس لە رۆژھەڵاتی سەلاحەدین دەستپێکردووە .

 سەرچاوەکانی حەشدی شەعبیی رۆژی رابردووش باسی ھەڵمەتێکیان کرد لە باشوری سامەڕا بەمەبەستی پاکتاوکردنی ئەم تەوەرە لە پاشماوەی تیرۆریستان  ، لەم ھەڵمەتەدا کە لە ناوچەی یەسریب دەسپتێبوە ، ژمارێک لە تەکفیریەکانی داعش گیراون . 

 کەسانی گیراو لە ژمارێکی زۆر لە ھەڵمەتە تیرۆریستیەکانی دژی لەشکەریان و کەسانی مەدەنی عێراقیی بەشداریان بووە .

سەرپەیڤ