حوزه‌یران 16, 2020 14:15 Asia/Tehran
  • سێ کوژراوو چەند بریندار لە دوو تەقینەوە لە عێراق دا

سەرچاوە ئاسایشتییەکانی عێراق باسی کوژرانی سێ مەسی سڤیل و بریندار بوونی چەند کەسیان کردووە لە بەر دوودانی تەقینەوە لە دوو تەقینەوە لە باکووری عێراق و باشووری ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، سەرچاوە ئاسایشتییەکانی عێراق ڕۆژی سێ شەممە ڕایانگەیاند، بە ھۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی «حەمەوخان»ی سەربە پارێزگای ھەڵەبجە دووکەسی سڤیل کوژران و چەند کەسی دیکەش بریندار بوون.

بە قسەی سەرچاوەکانی عێراقی، تەقینەوەی بۆمبایەک لە ناوچەی «ئەلکەحلا»ی پارێزگای «میسان»ی باشووری ڕۆژھەڵاتی عێراقیش کوژرانی ئافرەتێک و بریندار بوونی سێ کەسی لێ کەوتەوە.

ڕۆژی دووشەممەش سێ ئەندامی ھێزەکانی کاردانەوەی خێرای عێراق لەکاتی پێ و شوێن گرتنی چەکدارانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە ناوچەی « توزخورماتو» لە باکووری پارێزگای سەلاحەددین کوژران و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.

سەرباری شکست ھێنانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە ناوچەکانی باکوورو ڕۆژئاوای عێراق، کۆمەڵێک لە چەکدارانی ئەم تاقمە بە نھێنی لەم وڵاتەدا خەریکی چالاکی نواندنن.

سەرپەیڤ