بانگ کرانی باڵوێزی تورکیا لە بەغدا بۆ وەزارەتی دەرەوەی عێراق
به‌هۆی بۆردومانه‌کان و هێرشه‌کانی تورکیا بۆسه‌ر ناوچه‌کانی باکوری عیراق، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئەم وڵاتە باڵوێزی تورکیا له به‌غدای بانگ کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستانەوە، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه لە بەر بوردومانە بەردەوامەکانی تورکیا لە خاکی عێراق بانگهێشتی «فاتح یه‌ڵدز» باڵوێزی تورکیای له‌به‌غدا کردووه و ناڕەزامەندیی عێراق بە زارەکی و بە نووسراوە پێ ڕاگەیاندووە.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ئه‌مڕۆ به‌هۆی بۆردومانه‌کانی باکوری عێراق و دروستکردنی مه‌ترسی له‌سه‌ر هاوڵاتیانی ناوچه سنوریه‌کان، «فاتح یه‌ڵدز» بانگهێشتکراوه بۆ وەزارەتی دەرەوەو له‌لایه‌ن «عه‌بدولکه‌ریم هاشم» بریکاری پێشکه‌وتوی وه‌زاره‌تی دەرە‌وه ، ناڕەزامەندی و ئیدانەکردنی دەوڵەتی عێراقی لە بەر پێشێلکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا لە خاکی عێراق پێ ڕاگەیەندراوە.
ئەوەی وا لێرەدا جێگای سەرنجە بانگ کرانی باڵوێزی وڵاتان و پێڕاگەیاندنی ناڕەزامەندیی دەوڵەتی میواندار بە زۆری لە لایەن وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەو وڵاتە ئەنجام دەگرێت، کەچی وەک ھێندێک لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان باسی دەکەن لە ئێستادا«فۆئادحسەین» بەناوی وەزیری دەرەوەی عێراقەوە خۆی لەو ھەنگاوە دزیوەتەوەو ئامادە نەبووە ناڕەزامەندیی دەوڵەتی عێراق لە بارەی پێشێلکارییەکانی دەوڵەتی ئانکارا لە خاکی عێراق بە باڵوێزی تورکیا ڕابگەیەنێت.