ته‌مووز 08, 2020 01:23 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری عێراق: چەکدارانی داعش دەبێ لە دادگەیەکی نێونەتەوەیی تایبەتی دا دادگایی بکرێن

سەرۆک کۆماری عێراق لە ڕەوتی دیداری لەگەڵ کاربەدەستێکی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای دادگایی کرانی چەکدارانی داعشی کرد لە دادگەیەکی نێونەتەوەیی تایبەتی دا.

بە پێی ڕاپۆرتی بەغدادئەلیەوم،«بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق ڕۆژی سێ شەممە لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیی کرد لە «کەریم ئەسعەد ئەحمەد خان»، راوێژکاری تایبەت و سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوەی سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان لە بارەی تاوانەکانی داعشەوەو وتووێژی لەگەڵ دا کرد.

لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆماری عێراق ئاماژەی کردە  ئەوەی کە گەلی عێراق بە گشت نەتەوە و ئاینزاکانیانەوە لە بەر دڕندەکارییەکانی تاقمی تیرۆریستی داعش دوچاری ئازار و پێشێلکاری بونەو پێی داگرت: وا ھەڵدەگرێ کە تەگبیری پێویست بکرێت بۆ ئەوەی ھۆکارانی ئەم دڕندەکارییانە دادگەیەکی نێونەتەوەیی تایبەتی دا دادگایی بکرێن.

سەرۆک کۆماری عێراق ھەروەھا داوی بە دایکیۆمێنت کرانی دڕندەکارییەکانی داعش دژی جەماوەری ئەم وڵاتەی کرد لە لایەن ڕێکخراوەی نەتەوەکانەوە.

سەرپەیڤ