ته‌مووز 12, 2020 07:43 Asia/Tehran
  • ھاوپەیمانیی فەتح داوای بەرزکردنەوەی سکاڵا لە ئەمریکا لای رێکخراوی نەتەوەکان دەکات

ھاوپەیمانیی فەتح لە پەرلەمانی عێراق رۆژ ی شەممە لە حکومەتی عێراقی ویست لە خستنەڕووی سکاڵای فەرمیی لای رێخراوی نەتەوەکان لە بارەی تیرۆری ئوبومەھدی موھەندیس جێگری شەھیدکراوی سەرۆکی حەشدی شەعبیی عێراق پەلە بکات .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، ھاوپەیمانیی فەتح ھەروەھا لە پەرلەمانی عێراقی ویست لیژنەیەک پێکھاتوو لە کۆمیسیۆنەکانی پێوەندیی دەرەکی و دادڤانی بۆ بەدواداچوونی ھەنگاوەکانی حکومەت و سکاڵای لای رێکخراوی نەتەوەکان پێک بێنێ . 

ئەم ھاوپەیمانیە ھەروەھا  مەحکوم کرانی ئەمریکا لەبەر دەکارھێنانی فڕۆکەی سیخوڕی بۆ تیرۆری شەھید قاسم سولەیمانیی لە دانیشتنی ئەجومەنی مافی مرۆڤی رێکخراوی نەتەوەکانی بە ھەنگاوێکی ئەرێنی نرخاند و ھیوای خواست رێکخراوی نەتەوەکان ھەڵوێستی ئازایانەتری  لە بەرامبەر پڕکێشیی ئەمریکا دا ھەبێ لەپێشێلکردنی سەرورەیی وڵاتان و ئەنجامدانی پەیتاپەیتای ھەڵمەتی دوژمنکارانە .

سەرپەیڤ