سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی ئێران دەکات
تهمووز 15, 2020 15:17 Asia/Tehran
ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق باسی سەردانی ناوچەیی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە بۆ ئێران و عەرەبستانی کردووە لە حەوتەی داھاتوودا.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلمەیادین، « قاسم ئەعرەجی» ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند:«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق حەوتەی داھاتوو بە مەبەستی وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی ئێران و عەرەبستان سەبارەت بە گۆڕانکارییە ئاسایشتییەکانی ناوچەکەو پەرە پێ دانی ھاوکاری لە بوارە جۆرربەجۆرەکان سەردانی ئەم دوو وڵاتە دەکات.
«قاسم ئەعرەجی» ھەروەھا لە بارەی خشتەی زەمەنیی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراق و خولی تازەی دانوستانی نێوان بەغداو واشێنگتۆنیش وتی: کشانەوەی لەشکریانی ئەمریکی لە عێراق خواستی گەل و دەوڵەتی عێراقە.