عەسائیبی ئەھلی حەق: پارێزرانی دەستەڵاتی عێراق تەنیا بە کشانەوەی ھێزەکانی بیانی مسۆگەر دەبێ
مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەھلی حەقی عێراق، کشانەوەی ھێزەکانی بیانیی بە تاکە ڕێگای پارێزرانی دەستەڵاتی ئەم وڵاتە زانی.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلعالەم، «مەحمود ڕوبەیعی» وتەبێژی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەھلی حەقی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە لە سەر پێویستیی وەدەرنرانی لەشکریانی تیرۆریستی ئەمریکی لە خاکی عێراق جەختی کردو وتیشی: سەرباری تێپەڕینی چەندین مانگ لە پەسەندکراوەی وەدەرنرانی لەشکریانی تیرۆریستی ئەمریکی لە عێراق، ئەمریکییەکان بە کەڵک وەرگرتن لە کنەی کەسایەتییە سیاسییەکانی پێوەبەستراویان ھەتا ئێستا ڕێگر بوونە لە ڕاپەڕێندرانی پەسەندکراوەکە.
ڕوبەیعی وتیشی: سەربەخۆیی تۆکمەوتەواوی عێراق بە وەدەرنرانی تەواوی ھێزەکانی بیانی لەم وڵاتەو گەڕاندنەوەی شکۆی دەوڵەت بە سەر تەواوی خاک و سنووری ئاسمانی و بوارگە دەریایی و زەوینییەکان مسۆگەر دەبێت.
دوابەدوای تیرۆری ناجوامێرانەی سەرداری سپەھبۆد «قاسم سولەیمانی» فەرماندەی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و «ئەبو مەھدی موھەندیس» جێگری سەرکردەی حەشدی شەعبیی عێراق بەھۆی دەوڵەتی تیرۆریستی ئەمریکا لە نزیک فڕگەی بەغدای پێتەختی عێراق، نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق ڕۆژی یەکشەممە پێنجەمی ژانویە گەڵاڵەی وەدەرنانی ھێزەکانی ئەمریکی لە خاکی عێراقیان تێپەڕاند.