سەرچاوەیەکی سیاسی عێراقی: کازمی لە سەفەر بۆ تاران لەگەڵ ڕێبەری ئێران کۆدەبێتەوە
سەرچاوەیەکی سیاسی عێراقی بە کاتی سەفەری سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە بۆ عەرەبستان و ئێران ئاماژەی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەری عێراق(نینا)، سەرچاوەیەکی سیاسی عێراقی لەسەر کاتی سەفەری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە بۆ عەرەبستانی سعوودی و ئێران قسەی کرد.
ئەو سەرچاوە ڕایگەیاند:سەرۆک وەزیرانی عێراق سبەی یەکشەممە لە بەغدا میوانداری موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران دەبێت و ڕۆژی دووشەممە لە سەرووی لێژنەیەک بریتی لە وەزیرانی نەوت، کارەبا، پلان دانان و دارایی، دەچێتە عەرەبستان و لەگەڵ موحەمەد بن سەلمان وەلیعەهدی سعوودی دیدار دەکات.
سەرچاوە عێراقییەکە وتیشی : کازمی و لێژنەی هاوڕێی، ڕۆژی سێشەممە واتا یەک ڕۆژ دوای سەفەر بۆ عەرەبستان دێتە ئێران و پاشان لەگەڵ ڕێبەری ئێران و ژمارێک لە بەرپرسانی ئێران دیدار و گفتوگۆ دەکات.