ته‌مووز 24, 2020 04:47 Asia/Tehran
  • فەتوای موفتییەکی سوننەی عێراق لە بارەی پێویستیی وەدەرنرانی ھێزە داگیرکەرەکان

موفتییەکی سوننەی عێراق لە سەر وەدەرنرانی ھێزەداگیرکەرەکانی ھاوپەیمانیی ئەمریکی لە خاکی ئەم وڵاتە پێی داگرت.

بەپێی ڕاپۆرتی بنکەی «مەعلومە»،شێخ «مەھدی سەمیدعی» موفتیی سوننەی عێراقی ڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند: ھەر کام لە نوێنەرانی سوننەی ئەگەر بێتو دەنگ بە کشانەوەی ھێزە داگیرکەرەکان لە عێراق نەدەن، خەیانەتیان لە ئایینزای سوننەو لە عێراق کردووە.

خەڵک و کاربەدەستانی عێراق لە مێژە نەیارەتیی خۆیانیان لەگەڵ مانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لە وڵاتەکەیان ڕاگەیاندووە. نوێنەرانی پەرلەمانی عێراقیش پێنجەمی ژانویەی ٢٠٢٠ گەڵاڵەی وەئەرنرانی لەشکریانی ئەمریکی لە خاکی عێراقیان تێپەڕاندووە.

ھەر لەم کاتەدا «کۆنت ئەکمەن» جێگرەوەی فەرماندەری ھێزەکانی ھلوپەیمانیی نێونەتەوەیی ئەمریکی باسی کەم کرانەوەی بەرەبەرەی ژمارەی لەشکریانی ئەمریکی لە عێراق و ڕادەست کردنی بنکەی سەربازیی «بسمایە» بە سوپای ئەم وڵاتەی کردووە لە شەممەی داھاتوودا.

سەرپەیڤ