کۆبوونەوەی ئاسایشیی ئێران، عێراق، سووریا و ڕووسیا لە بەغدا
دانیشتنی سەرۆکانی گرووپی چوار لایەنەی دژە تێرۆریست لە ناوەندی گۆڕینەوەی زانیاری بەغداد بەڕێوەچوو.
بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەم دانیشتنەدا دواهەمین بارودۆخی گرووپی تێروریستی داعش پێداچوونەوەی بۆ کرا و داکۆکی کرایە سەر بەهێزکردنەوەی ئەو ناوەندە بۆ بنەبڕ کردنی تێروریسم لە ناوچەکەدا.
لە پەراوێزی ئەم دانیشتنەدا سەردار مستەفا مورادیان ڕاوێژکاری سەربازیی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند: ئەم ناوەندە لە سەرەتای دامەزراندنیەوە رۆڵی گرینگی لە زانیاری دان بە هێزە چەکدارەکانی عێراق و سووریا بووە بە شێوەیەک کە هەشت هەزار ئامانج لە ناوەندە گرینگ و هەستیارەکانی داعش دراوەتە عێراق و سووریا و ئەم ڕەوتە بۆتە هۆی گوشاری زۆر بۆ سەر داعش.
وتیشی: ئەم گرووپە تێروریستییە لە قەیرانی کۆرۆنا لەم دواییانەدا کەڵکیان وەردەگرت بەڵام ئەم ناوەندە توانیویە ڕۆڵی گرینگ بگێڕێت لە زانیاری دان و پاراستنی هێمنایەتی ئەم وڵاتانە لە بەرانبەر ئامانجەکانی داعش.
هه‌روه‌ها، له‌پاش جوڵه‌کانی ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی کۆتایی شانه‌کانی داعش له عێراق و له میانه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی کۆرۆنا له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌کی ئاڵوده‌بوو به‌م نه‌خۆشیه له سنوره‌کانی نێوان و عێراق، ئه‌م ناوه‌نده توانیوێتی ڕۆڵێکی گرنگ له پێدانی زانیاریه ورد و ئه‌منیه‌کان به‌و وڵاتانه بگێڕێت که داعش تێیاندا بوونی هه‌یه.