وتووێژی نوێنەری سەربازیی ئێران و وەزیری نێوخۆی عێراق لە بارەی ھاتوچۆی ھاوڵاتیان و پەرەی پێوەندیی دوو وڵات
تهمووز 27, 2020 20:21 Asia/Tehran
نوێنەری سەربازیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا و وەزیری نێوخۆی عێراق لە بارەی بابەتی جیاجیا لەوان ھاتوچۆی ھاوڵاتیان و پەرەی پێوەندیی دوو وڵات پرس و راوێژیانکرد .
بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، سەرداری سەرتیپ مستەفا مورادیان نوێنەری سەربازیی ئێران لە بەغدا و عوسمان غانمی وەزیری نێوخوی عێراق لە دانیشتنێکدا لە بارەی کێشە و لەمپەرەکانی بەردەم سەرباری بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە بواری ھاتوچۆ پێویستەکانی ھاوڵاتیانی دو وڵات ، راوێژیانکرد .
وەزیری نێوخۆی عێراق لەم دیدارەدا گوتی لەم دواییانە ھەنگاوی جددی ھەڵگیراوە لە لایەن ئەنجوومەنی وەزیران و سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بواری کردنەوەی سنورە ئاسمانی و زەوینیەکان بە رەچاوکردنی رێنمایی تەندروستیی کە ئەنجامە باشەکانی لە چەند رۆژی داھاتودا دەبینین .