ھەڵوێستی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان له‌سه‌ر دیاریکردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له عێراق
نوێنه‌ری رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان له عێراق (یۆنامی) زۆژی هه‌ینی رایگه‌یاند، پێشوازی له دیاریکردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت و به‌ڕێوچونی ئه‌و پرۆسه‌یه له‌مانگی حوزه‌یرانی ساڵی داهاتو ده‌که‌ن و هاوکاری حکومه‌ت و کۆمسیۆنیش ده‌بن.
جینین بلاسخارت نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان له عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگه‌یاند، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت داواکاریه‌کی سه‌ره‌کی هاوڵاتیانه بۆ گه‌یشتن به‌سه‌قامگیری و دیموکراسی له عێراق، ئاماده‌ن هه‌مو هاوکاریه‌کی هونه‌ری پێشکه‌ش بکه‌ن ئه‌گه‌ر عێراق داوای بکات، بۆ دڵنیاییدان له هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد و پاک، به‌جۆرێک که جه‌ماوه‌ر متمانه‌ی پێی هه‌بێت.
جینین بلاسخارت باسی له‌وه‌شکردوه، به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنێکی پاک و بێگه‌رد و دور له‌ساخته‌کاری ده‌بێته هۆکار بۆئه‌وه‌ی سیستمی سیاسی چالاکی زیاتر به‌خۆوه ببینێت و هاوڵاتیانیش متمانه‌یان زیاتر بێت، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆکار بۆ ره‌خساندنی بوارێک تا هاوڵاتیان بتوانن باشترین نوێنه‌ری سیاسی بۆ خۆیان هه‌ڵبژێرن.
نوێنه‌ری یۆنامی باسی له‌وه‌شکردوه، متمانه‌یان به‌سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌کان هه‌یه که ده‌یانه‌وێت عێراق له قه‌یرانه‌کان ده‌رباز بکه‌ن، ئه‌م ههلأَبژاردنهش به‌سه‌رکه‌وتوی عێراقیه‌کان کۆتایی دێت و له‌په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامیشدا ده‌بن له‌سه‌ر داواکاری حکومه‌ت بۆ هاوکاریکردنی کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان.ئێواره‌ی دوێنێ مسته‌فا کازمی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌په‌یامێکی ڤیدیۆییدا رایگه‌یاند، رۆژی 6-6-2021 هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ئه‌نجامده‌درێت و سه‌رجه‌م ئاماده‌کاریه‌کان ئاماده ده‌که‌ن، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا پابه‌ند ده‌بن به‌دابینکردنی چاودێری نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه.