ئاب 10, 2020 13:24 Asia/Tehran
  • باڵوباڵوێزی ئێران لە عێراق: حکومەتی کازمی هەوڵی باشی بۆ گەشەی پەیوەندییەکانی عێراق و ئێران داوە

باڵوێزی ئێران لە بەغدا جەختی کردەوە کە حکومەتی مستەفا کازمی هەنگاوی باشی بۆ گەشەی پەیوەندییەکان لەگەڵ تاران هەڵگرتووە.

 

بە  پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیرەج مەسجدی، باڵوێزی ئێران لە بەغدا ڕایگەیاند: لە بەشی ئابووری و سیاسی و پێوەندی دوولایەنە، کاری باش کراوە و بە کۆتایی هاتنی کۆرۆنا، کاریگەرییەکانی ئەو پێوەندیە باشتر دەردەوکێت.

مەسجدی گەورەترین کێشەی عێراقی بەڕێوەبەرایەتی وەسف کرد و وتی عێراق سەرەڕای هەموو کێشەکان پێویستی بە ورە و هەوڵی بەرپرسان و کاربەدەستان هەیە تا ئەو کێشەگەلە چارەسەر بکرێن.

ناوبراو لەهەمان کاتدا وتی کە دەستێوەردانی وڵاتانی دەرەوە لە بەردەوام بوونی کێشەکانی عێراق بەرچاوە.

مەسجدی باسی کرد کە عێراق لە بواری هێزی مرۆیی و زانست و بیر و هەروەها سامانی سروشتی، وڵاتێکە کە دەتوانێت لە کاتێکی کورتدا شکۆ و گەشە بە خۆیەوە ببینێت.

باڵوێزی ئێران لە بەغدا جەختی کردەوە ئێران ئامادەی یارمەتی بە عێراق بۆ دەرچوون لە کێشەکانیەتی.

سەرپەیڤ