ئاب 11, 2020 10:45 Asia/Tehran
  • جەختی باڵوێزی ئێران و وەزیری دادی عێراق لە سەر پەرە پێ دانی ھاوکارییەکان

باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغداو وەزیری دادی عێراق، سەبارەت بە پەرە پێ دانی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات دیدترو وتووێژیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ئیرەج مەسجیدی» باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغداو «سالار عەبدۆلسەتار موحەممەد حسەین» وەزیری دادی عێراق ڕۆژی دووشەممە لە سەر پتەوکردنەوەو پەرە پێ دانی ھاوکارییەکانی نێوان دوو وڵات لە بواری جۆربەجۆردا جەختیان کرد.

باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە پاش پێکھاتنی دەوڵەتی تازەی عێراق چاوی بە«موستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتەو زۆربەی وەزیرانی کابینەکەی کەوتووەو سەبارەت بە پەرە پێ دانی ھاوکاری و بەرەوپێش بردتنی ڕێککەوتنە دوو قۆڵییەکان لەگەڵیاندا قسەی کردووە. 

سەرپەیڤ