ئاب 12, 2020 17:42 Asia/Tehran
  • حەکیم : دەوڵەت دەبێ سەروەریی عێراق بپارێزێت

«سەیید عەممار حەکیم» ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانی ڕۆژی چوارشەممە دوابەدوای ھێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکەی تورکیا بۆ سەر ھەرێمی کوردستان و کوژرانی دوو فەرماندەری باڵای سنووروانیی عێراق پێی داگرت: دەوڵەت دەبێ سەروەریی عێراق بپارێزێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا لە نووسینگەی میدیایی ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانییەوە، عەممار حەکیم لە پەیامێکدا ھێرشی ئاسمانیی تورکیا بۆ سەر ھەرێمی کوردستانی ئیدانەکردو ڕایگەیاند: ئەو ھەنگاوەی ھێزی ئاسمانیی تورکیا لەمەڕ پەلاماردانی ناوچەی «سیدەکان»ی کوردستان کە بووە ھۆی کوژرانی کۆمەڵێک لە شارومەندان و فەرماندەرانی ھێزەکانی پاسەوانی سنووریی عێراق،ئیدانە دەکەین.

ناوبراو وتیشی: داوا لە دەوڵەتی عێراق دەکەین کە ھەنگاوی پێویست بۆ پاراستنی سەروەریی وڵات ھەڵگرێت و لە تورکیاشمان تەوێت کە پابەندی بنەمایی دابی دراوسێتی و چوارچێوە دیاری کراوەکانی پەیوەندیی نێونەتەوەیی بێت.

سەرپەیڤ