عێراق باڵوێزی تورکیای بانگ کرد
ئاب 12, 2020 23:13 Asia/Tehran
دوابەدوای ھێزشەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق، وەزارەتی دەرەوەی عێراق باڵوێزی تورکیا لە بەغدای بانگ کرد.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: بۆ ناڕەزامەندی بەرامبەر بە ھێرشەکانی دوێنێی تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق،«فاتێح یێلدیز» باڵوێزی تورکیا لە بەغدای بانگ کردووە و بادداشتێکی ناڕەرزایانەی ڕادەست کردووە.
عێراق لەو یادداشتە ناڕەزامەندانەیەی دا، تورکیای بە بەرپرسی دەست درێژکارییەکانی بۆ سەر خاکەکەی و کوشت و بڕی ھێزەکانی ئاسایشتی عێراق زانیوە.
کۆتلەو کاربەدەستانی سباسیی عێراقیش ھێرشی تورکیا بۆ سەر ھەرێمی کوردستان و کوشتنی چەند ئەفسەرێکی سەربازیی باڵای سنووروانیی عێراقیان ئیدانە کردووەو دوای کاردانەوە پیشاندانی خێرای بەغدا بۆ ڕاگرتنی ئەو دەست درێژیانەیان کردووە.