ئاب 14, 2020 16:22 Asia/Tehran
  • ئەمریکا: تورکیامان ڕاسپاردووە بۆ لێدانی پەکەکە خۆی لەگەڵ دەوڵەتی بەغدا ڕێک بخات

بەرپرسێکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاندووە: بەدەوام بە تورکیا ڕادەسپێرین کە لە ئۆپراسیۆنەکانی دژی پارتی کرێکارانی کوردستان لە گەڵ دەوڵەتی عێراق ھاواھەنگی بکات.

«جەیمس جێفری» نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا رایگه‌یاندووە لە ھەڵوێستێکدا لەمەڕ ھێزشە بەردەوامەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق و کوژرانی دوو کەسایەتیی سەربازیی ئەم وڵاتە وێڕای سەرەخۆشی کردن لە دەوڵەتی بەغدا ڕایگەیاندووە: ئێمە باوەڕمان وایە دوو سەرکردەی پلە باڵا لەو هێرشەدا کوژراون و بەم بۆنەیەوە سەرەخۆشی لە دەسەڵاتدارانی عێڕاق دەکەین.

نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا  جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، بەردەوام تورکیا ڕادەسپێرین و ھانی دەدەین ھەتا ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژ بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بە هاوئاهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراق ئەنجام بدات. 

لە ھێرشی ڕۆژی سێ شەممەی ڕابردووی تورکیا بۆ سەر ناوچەی «سیدەکان» لە باکووری پارێزگای ھەولێر، چوارکەس لە ئەندامانی ھێزی سنووروانیی عێراق لەوانە دوو ئەفسەری باڵا کوژران.

 

سەرپەیڤ