ئاب 14, 2020 19:52 Asia/Tehran
  • ڕێگریی سوپای عێراق لە دزەکردنی بەربڵاوی داعش بۆ نێو ئەم وڵاتە

سوپای عێراق بە ئەنجام دانی ھەڵمەتێکی بەربڵاو ڕێی لە دزەی بەرفراوانی تیرۆریستانی داعش لە سنووری سووریاوە بۆ نێو خاکی عێراق گرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەخبارییە، ھێزەکانی سوپای عێراق سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ھەینی لەم ھەڵمەتەدا توانییان کۆمەڵێکی زۆر لە تیرۆریستانی داعش کە بە تەما بوون دزە بکەنەنێو خاکی ئەم وڵاتەوە لەنێو بەرن و نزیکەی حەفتاکەسیشیان لێ گرتن.

بوونی ھەراران چەکداری داعش لە بەندیخانەکانی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا کە لە کۆنترۆڵی ھێزەکانی سووریای دیموکرات دایە ئاسایشتی سنوورەکانی ڕۆزئاوای عێراقی سستەک کردووە.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە ھێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراقیش سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ حەشارگەیەکی تیرۆریستانی داعشیان لە ناوچەی «بومەحاسین» لە باشووری شاری سامەڕا کردە ئامانج.

لەو ھەڵمەتەی ھێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق ژمارەیەک لە تیرۆریستانی داعش کوژران و یان بریندار بوون.

سەرباری شکست ھێنانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە عێراق، ھێشتاش کۆمەڵێک لە ئەندامانی ئەم تاقمە ڕەشەکوژە  بۆ قەرەبوو کردنەوەی شکستەکانیان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق، بەشێوەی پرژ و بڵاو کاری تیرۆریستی ئەنجام دەدەن.

 

سەرپەیڤ