پەرە سەندنی ناڕەزایەتییەکان لە بەسرەی عێراق و لە سەر کار لابرانی سەرۆک پۆلیسی پارێزگاکە
بە پەرەسەندنی ناڕەزایەتییەکانی نێو. شەقام و بازاڕ لە «بەسرە»و ھێرشی چەکدارانە بۆ سەر بڕێک لە ڕێبەران ، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەرلە گەشتەکەی بۆ ئەمریکا سەرۆک پۆلیسی ئەم پاترێزگایەی لە پۆستەکەی دوور خستەوە.
کۆمەڵێک لە جەماوەری بەسرە ڕۆژی دووشەممە بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە ڕەوشتی نالەباری ئابووری و گوزەران، دەستیان دایە خۆپیشاندان کە ئەمەش پێکدادان لەگەڵ ھێزەکانی ئاسایشتی ئەم وڵاتەی لێ کەوتەوە.
لە ئەنجامی ئەم پێکدادانانە ١٤ ئەندامی ھێری پۆلیس بریندار بوون و چەند کەسی ناڕازیش کەوتە بەر اەقەی چەکدارانی نەناسراو کە گوێزرانەوە بۆ نەخۆشخاتە.
دوابەدوای ئەم ناڕەزامەندییانە مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق بەرلە وەڕێکەوتنی بەرەو واشێنگتۆن لە بڕیارێکدا «ڕەشید فەلیح» سەرۆک پۆلیسی بەسرەی لە پۆستەکەی دوورخستەوەو سەرتیپ «عەبباس ناجی» ی وەک سەرۆک پۆلیسی تارەی بەسرە ھەڵبژارد.
پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق ھەر لە یەکەمی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ەوە ناڕەزامەندیی جەماوەری بەرامبەر بە بێکاری و کەم و کوڕیی خزمەتگوزاری بە خۆیانەوە دەبینن.