ده‌وڵه‌تی یاسا: ئەگەر کازمی ڕەزامەند بێ بە مانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراق، لە گەڕانەوە دا متمانەی لێ دەستێنینەوە
ئه‌ندامێکی هاوپەیمانی ده‌وڵه‌تی یاسا لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، ئه‌گه‌ر «مسته‌فا کازمی» سه‌رۆک وه‌زیران له‌سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ ئه‌مریکا ره‌زامه‌ند بێت بە مانه‌وه‌ی هێزه بیانیه‌کان، له دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له په‌رله‌ماندا متمانەی لێ دەستێنینەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، «عه‌بدولمه‌هدی سه‌عداوی» ئه‌ندامی هاوپەیمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا لە پەرلەمانی عێراق له پرێس کۆنفرانسێکدا رایگه‌یاندووە: پێویسته هێزه‌کانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق بکشێنه‌وه و بنکه سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مریکا لەم وڵاتەش بپێچرێتەوە.
ناوبراو جەختی لەوەش کردوەتەوە کە، ژماره‌یه‌ک بنکه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریکا به‌بێ ئاگاداری و مۆڵەت وه‌رگرتن لە حکومه‌تی عێراق دامەزراون، بەم پێیە ئه‌گه‌ربێتو «مسته‌فا کازمی» له‌سه‌ردانه‌که‌ی بۆ ئه‌مریکا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی هێزه بیانیه‌کان ده‌رببڕێت، له‌کاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا و له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران متمانه‌ی لێ دەسێندرێتەوە.
سه‌عداوی لەبارەی رێککەوتنی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵ و رەوانەکردنی پارەی موچەی فەرمانبەرانیش وتوویەتی:هه‌رێمی کوردستان سه‌روه‌ت و سامانی زۆرەو له‌ده‌ره‌وه‌ی بنه‌ما و یاساکان هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کات، بۆیه هه‌نگاوی ناردنی پاره بۆ هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ن حکومه‌تی عێراقه‌وه ره‌ت ده‌که‌ینه‌وه و به‌سه‌رپێچی لە یاسا و ده‌ستوریشی ده‌زانین.
دوێنێ سێشه‌ممه به‌سه‌ردانێکی فه‌رمی «مسته‌فا کازمی»، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق به‌سه‌رۆکایه‌تی شاندێک به‌ره‌و ئه‌مریکا وەه‌ڕێ که‌وت و بڕیاریشه سبه‌ی پێنجشه‌ممه له‌گه‌ڵ «دۆناڵد تره‌مپ» سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا کۆببێته‌وه.