ئاب 20, 2020 03:43 Asia/Tehran
  • لە ئەنجامی ھێرشێکی تیرۆریستی بۆ سەر گڵکۆی کوڕی «مالیکی ئەشتەر» لە باکووری بەغدا ١٣ کەس کوژران و یان بریندار  بوون

لە ھێرشی تیرۆریستی بۆ سەر گڵکۆی «شێخ ئیبراھیم مالیکی ئەشتەر» لە گردوپەڕی باکووری بەغدا شەش کەس کوژران و حەوت کەسی دیکەش بریندار بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران بە گێڕانەوە لە پۆلیسی پارێزگای سەلاحەددین، کەسانی چەکداری داعشی شەوی چوارشەممە لە سەر پێنج شەممە بە قۆستنەوەی تاریکایی شەوو لەکاتێکدا کە چەندین چەکی سوکیان پێ بوو ھێرشیان کردەسەر گڵکۆی «شێخ ئیبراھیم مالیکی ئەشتەر» لە ناوچەی «دوجەبل» لە گردوپەڕی باکووری بەغدا و سێ ئەندامی پۆلیس و دوو ئەندامی حەشدی شەعبییان کوشت و  حەوت شارومەندی دیکەشیان بریندار کرد. 

ھێزەکانی پاسەوانی گڵکۆکەش یەکێک لە تیرۆریستانیان کە بەتەما بوو لە پشتەوەی گڵکۆکەوە بێتە ژوورەوە ھەتا بۆمبا لە نێو گڵکۆکەدا دابنێت، کوشت و تیرۆریستانی دیکەش بەرەو باخاتی گردوپەڕی گڵکۆکە پەرتەوازە بوون و ھەڵاتن.

جێگای ئاماژەیە لە چەندین ھێرشی تیرۆریستی لە شاری بەسرەش چەندین کەس لەوانە بوک و زاوایەک و خاتوونێکی دکتۆر کوژان.

سەرپەیڤ