ئاب 20, 2020 10:21 Asia/Tehran
  • توییتی کازمی لە واشێنگتۆنەوە سەبارەت بە تیرۆرەکانی بەسرە

سەرۆک وەزیرانی عێراق کە سەردانی واشێنگتۆنی کردووە لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە تیرۆرەکانی بەسرە لە توییتێکدا نووسی: ئەوەی کە پێویستە بۆ پاراستنی ئاسایشتی کۆمەڵگا لە بەرامبەر ھەڕەشە نایاساییەکان بیکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،«موستەفا کازمی» شەوی پێنج شەممە لە بارەیەوە ڕایگەیاند: سازان لەگەڵ بکوژان و یان چۆک دادان لە ھەمبەر ھەڕەشەکانیان جێگای قەبووڵ نییە.

ناوبراو جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، تەواوی ئەو کارانەی کە پێویستن بۆ ڕاپەڕێندرانی ئەرکەکانی وەزارەتی نێوخۆو ڕێکخراوە ئاسایشتییەکان لە ئاراستەی بەرنگار بوونەوەی ھەڕەشەو گوڕەشە نایاساییەکان ئەنجامی دەدات.

سەرۆک وەزیرانی عێراق وتیشی: ئێمە سەرۆک پۆلیسی بەسرەو کۆمەڵێک لە بەرپرسانی ئاسایشتیمان لە بەر تیرۆرەکانی ئەم دواییە لە پۆستەکانیان دوور خستووەتەوە.

بەسرە لەماوەی چەند ڕۆژی ئەم دواییە پەرەسەندنی تیرۆری ھەڵسوڕاوانی مەدەنی و ھەروەھا تێکچوونی باری ئاسایشتی بەخۆیەوە دەبینێت. لە تازەترین ڕووداویش دا شەوی ڕابردوو ھەڵسوڕاوێکی کۆمەڵایەتی و خاتوونێکی پزیشک لە لایەن چەکدارانی نەناسراوەوە تیرۆر کران.

شەوی شەممەی ڕابردووش چەکدارانی نەناسراو ھەڵسوڕاوێکی ناڕەزامەندییەکانی شەقام و باراڕیان لە شاری بەسرەدا تیرۆر کرد.

سەرپەیڤ